AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٢ ١٧:٠٤

وتەبێژی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە دوایین راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

کاردانەوەی ئێران بە دوایین راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

وتەبێژی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: دوایین راپۆرتی بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە لەرنامەی ئەتۆمی ئێران بێ بنەمایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی وتەبێژی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی ڕافائئل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: راپۆرتە وەرزیەکەی گروسی بێ بنەما و بە ئامانجی سیاسیە .

وتیشی: ئەو ڕاپۆرت هیچ خاڵێکی نوێ تێدا نییە جگە لە یاری کردن بە دەستەواژەکان بۆ ئامانج گەلی تایبەت.

جەختیشی کرد کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تا ئێستا زیاترین ئاشکرایی و روونی بووە.

News ID 43490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha